بەریتانیا سزای کارکردن لەسەر کۆچبەران توندتر دەکات



حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کە سزاکانی سەر خاوەنکار و خاوەن خانووەکان توندتەر دەکاتەوە کە ڕێگە بە کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە و مافی کارکردن دەدەن هەتا کار بکەن یان خانوویان بەکرێ پێدەدەن، ئەمەش وەک هەڵگرتنی ڕێوشوێنی نوێ بەمەبەستی سنووردارکردنی کۆچی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە گیراوەتەبەر.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، کارپێدان و بەکرێدانی خانوو بەو کۆچبەرانەی بەڵگەنامەی یاسایی مانەوەیان نییە، نایاساییە و لەمەودوا پێبأاردنەکانیان زیاتر دەکرێت.

باسی لەوەکردووە، سزای دارایی بۆ خاوەنکارەکان سێ ئەوەندە زیاد دەکات کەدەگاتە ٤٥ هەزار پاوەند کە دەکاتە ٥٧ هەزار پاوەند بۆ هەر کرێکارێک.

ئەو غەرامەی کە بەسەر خاوەن خانووبەرەکاندا دەسەپێندرێت لە هەزار پاوەندەوە بۆ هەر کرێچییەک هەتا ١٠ هەزار پاوەند دەبێت، هەروەها غەرامە بۆ کرێچیە کۆچبەرەکانیش زیاد دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچیکردن غەرامە زیاتر دەبێت، خاوەنکار و خاوەن خانووەکانیش دەبێت شایستەی کرێکاران و کرێچییەکان بەتەواوی بدەن.

هاوکات، غەرامە نوێیەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەوە یەکەمجارە گۆڕانکاری لەوجۆرە لە سزاکاندا بکرێت. لایخۆیەوە ڕۆبەرت جێنریک، وەزیری کۆچبەرانی بەریتانیا دەڵێت، ” قورسکردنی دۆزینەوە و پێدانی کار بۆ کۆچبەران ڕێگایەکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن و پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەمان”.

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی پرسی بودجەی هەرێم دا
پێشت دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی پرسی بودجەی هەرێم دا
نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
دواتر نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار