نرخی زێڕ زیاتر دابەزی



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٣٥ دۆلار و ٢٧ سەنت دەفرۆشرێت، هاوکات بەراورد بەدوێنی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزیووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان جارێکی دیکە دابەزی و کێشی تەنها یەک گرام لە کانزا زەردەکە بە ٦٢ دۆلار و ٢٥ سەنتە و بڕی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٢ هەزار و ٢٦١ دۆلار و ٢٩ سەنتە و نرخەکەى لەدابەزین بەردەوامە.

بەهۆی کاریگەرییەکانی بۆرسەی جیهانی و نرخی دۆلارەوە نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دابەزیوە و بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی هەزار دینار کەمی کردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە١٨: ٣٥٩ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١: ٤١٩ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢: ٤٣٩ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤: ٤٧٩ هەزار دینار.

بەریتانیا سزای کارکردن لەسەر کۆچبەران توندتر دەکات
پێت بەریتانیا سزای کارکردن لەسەر کۆچبەران توندتر دەکات
لە کەناراوەکانی تونس، ١٤ کۆچبەر گیانی لەدەستدا
دوات لە کەناراوەکانی تونس، ١٤ کۆچبەر گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار