لە کەناراوەکانی تونس، ١٤ کۆچبەر گیانی لەدەستدا



دەسەڵاتدارانی تونس ڕایانگەیاند، دوای نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناری سەفاقس، لانیکەم ١٤ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، دەیان کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی دادوەرییەوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی دوورگەی قەرقنەی تونسی سەر بە ویلایەتی سەفاقس لە باشوور و خۆرهەڵات نقوم بووە، لانیکەم ٤ کۆچبەری نا یاسایی گیانیان لەدەستدا و ٥١ کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێن بوون، سەرجەم کۆچبەرانی ناو کەشتییەکە خەڵکی ئەفریقای ژێر سەحرا بوون.

پێشتریش دەسەڵاتدارانی تونس ڕایانگەیاند کە تەرمی ١٠ کۆچبەر کە “بە ڕواڵەت خەڵکی ئەفریقای ژێر سەحرا بوون” لە کەنار دەریایەک لە شاری سەفاقس دۆزراونەتەوە کە خاڵی سەرەکی ڕۆشتنی کۆچبەرانە بۆ ئەوروپا.

دوێنێ پاسەوانی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ تەرم لەلایەن یەکەکانی پاسەوانی دەریاییەوە لە کەناراوەکانی لواتا لە باکووری سەفاقسی ناوەندی ڕۆژهەڵات دۆزرایەوە.

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
پێشت نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
زیاتر لە 100 تۆن پەتاتە بۆ ئیمارات هەناردە کرا
دواتر زیاتر لە 100 تۆن پەتاتە بۆ ئیمارات هەناردە کرا
ەیوەندیدار