لە چوار ساڵدا ٥ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاک کراوەتەوە



حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا و لە ڕێگەی دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە، ٥ ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٦٢٩ مەتر دووجا زەوی پاک کراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی دەربارەی پاککردنەوەی ناوچە بەمینچێنراوەکان بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە پێی داتاکان تەنیا لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠، لە هەر چوار پارێزگاى هەرێمی کوردستان، ٢ ملیۆن و ٥٦ هەزار و ٦٥٧ مەتر دووجا زەوی لە ٦٨ کێڵگەی مین پاک کراونەتەوە، کە تیایاندا ٥ هەزار و ٩٢ مینی دژەکەسی و ٩ مینی دژە تانک و ٦ هەزار و ٧٥٩ تەقەمەنیی جۆراوجۆر لەناو براون. لە بوارى سەردانی ناوچەکاندا بۆ هۆشیارکردنەوەى خەڵک لە مەترسییەکانی مین، ٤ هەزار و ٥٨٩ سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ تەمەن و چینە جیاوازەکان کراوە و لەو هەڵمەتانەشدا ١٧٣ هەزار و ٧٨٤ هۆکارى جیاوازی هۆشیارکردنەوە بڵاو کراونەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٠٢٠٢١یش نزیکەى ٢٤٩ هەزار و ٨٣٢ مەتر دووجا زەوی لە ٦ کێڵگە پاک کراونەتەوە کە هەزار و ٤٧٢ مینی دژەکەسیی و ٢٦ مینی دژەتانک و ٢١ هەزار و ٨٠٥ پارچەى تەقەمەنییان تێدا بووە و لەناو براون. لە ڕووى سەردانی ناوچەکان و هۆشیارکردنەوەى خەڵک، هەزار و ٨٩٤ سەردان و کۆبوونەوە کراوە، کە تێیدا ١٤٣ هەزار و ٧١ هۆکارى هۆشیارى دابەش کراون.

هەر بەپێی داتاکان لە ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢، ڕووبەری ٦٩٠ هەزار و ٢٦٨ مەتر دووجا زەوی، پاک کراوەتەوە، کە ژمارەى کێڵگەى پاککراوەى مین لەو چوارچێوەیەدا ٢٣ کێڵگە بووە کە تیایدا ٢ هەزار و ١٧٩ مینی دژە کەسی و ٢٤٦ مینی دژە تانک و ١٩ هەزار و ٣٣٠ تەقەمەنیی جۆراوجۆر لە نێو بردراون. هەرچی لەبارەى سەردان و کۆبوونەوەکانە بۆ هۆشیارکردنەوەى خەڵکی ئەو ناوچانە، ٣ هەزار و ٨٣٠ سەردان و کۆبوونەوە کراون، لە هەمان کاتدا، ٤٩ هەزار و ١٧٦ هۆکارى هۆشیاری بڵاو کراونەتەوە.
لە چوارەم ساڵی کابینەى نۆیەمدا کە ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـە، ٢ ملیۆن و ٤١ هەزار و ٨٥٤ مەتر دووجا زەوی پاک کراوەتەوە و ژمارەى کێڵگەى پاککراوى مین ٤٩ کێڵگە بووە، ژمارەى مینی دژەکەسیی لەناوبراو ٣ هەزار و ٦٤٨ مین و مینی دژەتانکی لەناوبراو ٨ مین بووە. هەروەها ژمارەى پارچەى تەقەمەنیی لەناوبراو ٢٣ هەزار و ٤١٥ تەقەمەنی بووە. ژمارەى سەردانی ناوچەکان بۆ کۆبوونەوە و هۆشیارکردنەوە ٣ هەزار و ٤٤١ کۆبوونەوە بووە، لەو میانەدا ١٩١ هەزار و ١٣٥ هۆکارى هۆشیارى و هۆشیارینامە بڵاو کراونەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە جگە لە هەڵگرتنەوەی مین و پاککردنەوەی زەوییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە بەهاناوەچوونی قوربانییانی مین و تەقەمەنییەکان داوە، وەکو خەواندنی نەخۆش، چارەسەرکردنی سرووشتی، چاککردنەوەى پەلی دەستکرد، دابینکردنی کورسیی جووڵاو، دابینکردنی یاریدەدەرى ڕۆیشتن و داردەست و دارمل، وەرشەى یارمەتیی بۆ کەمئەندامان، پرۆژەى داهات بۆ کەمئەندامان، ژمارەى کەمئەندامانی ڕاهێنراو، دروستکردنی پەلى سەرەوە، دروستکردنی پەلى خوارەوە و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە، کە لە ماوەى هەر چوار ساڵەکەدا ٥٤ هەزار و ٣١٤ کەیسی جۆراو جۆر هەبوون، لەو ڕووانەوە چارەسەری تەندروستی و هاوکاریی کەرەستەیی و ماددی کراون.

لە ماوەى ڕابردوودا، بە هۆى شەڕی ٨ ساڵەى نێوان عێراق-ئێران و سیاسەتی حکومەتە یەک لە دواى یەکەکەکانی عێراق، ناوچەیەکی زۆرى کوردستان لە لایەن سوپاى عێراقەوە، بە بێ ڕەچاوکردنی دۆخی ئاسایشی خەڵکی کوردستان و زیانگەیاندن بە ژێرخانی کشتوکاڵی و لەوەڕگەکانی کوردستان، بە مین و تەقەمەنی چێنراون، ئەمەش تاکوو ئێستا کاریگەرییەکانی ماوەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵ دەدات لە ڕێگەى پاککردنەوەى زەوییەکان و شەڕگەکان لە مین و تەقەمەنی، ئاسایش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو ناوچانەدا بگێڕێتەوە.

کەشتییەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە
پێشت کەشتییەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە
هەشت کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون
دواتر هەشت کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون
ەیوەندیدار