هەشت کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون



بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەشت کۆڵبەر برینداربوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، هێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە هەشت کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون.

هەروەها تا ئێستا ناسنامەی سێ کەس لەو کۆڵبەرانە بە ناوەکانی ئیحسان ڕەسووڵی، نیما ئەعەزەمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە و ئومێد وەیسی ئاشکرا کراوە.

پاش برینداربوونیان ئەو کۆڵبەرانە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە گواستراونەتەوە.

لە چوار ساڵدا ٥ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاک کراوەتەوە
پێشت لە چوار ساڵدا ٥ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاک کراوەتەوە
مانگی ڕابردوو ١٧٧ نەشتەرگەری سووتاوی ئەنجامدراوە
دواتر مانگی ڕابردوو ١٧٧ نەشتەرگەری سووتاوی ئەنجامدراوە
ەیوەندیدار