ژنێک و شەش لە نەوەکانی چوار ساڵە لەنێو بارهەڵگرێکدا دەژین



ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵی دانیشتووی پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان بەناوی “خانم دەمیر” لە ساڵی ٢٠١٥ خانووەکەی لە شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیادا ڕووخا هەربۆیە بە ناچاری چووە لای کوڕەکەی، بەڵام کوڕەکەیشی خرایە زیندان و کچەکەشی لە هاوژینەکەی جیابووەوە و ئێستا لەگەڵ کچەکەی و شەش نەوەی ماوەتەوە و ناچارە بەخێویان بکات.

ئەو ژنە و شەش نەوەکەی ناتوانن کرێی خانوو بدەن، بۆیە ماوەی چوار ساڵە لەنێو بارهەڵگرێکی بەجێهێڵدراوی کۆندا لە گەڕەکی سەیرانتەپە دەژین.

خانم دەمیر و نەوەکانی هیچ خزمەتگوزارییەکی وەکو ئاو و کارەبایان نییە و دەڵێن، زستانیان زۆر سەخت و هاوینیان تاقەتپڕووکێنە. خانم دەمیر ئاماژەبەوەدەکات، لە هەردوو وەرزی سەرما و گەرمادا و بەهۆی نەبوونی پێداویستییەوە نەوەکانی نەخۆش دەکەون دەشلێت، تەمەنی هەڵکشاوە و توانای بەخێوکردنی نەوەکانی نەماوە.

دوای شکستهێنانی پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە ساڵی ٢٠١٥دا، شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە نێوان سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە لایەک و گەریلاکانی پەکەکە لە لایەکی دیکە دەستی پێکرد و تاوەکو نیسانی ٢٠١٦ بەردەوام بوو. ئامەدیش یەکێک بوو لەو پارێزگایانەی پریشکی شەڕ گرتییەوە.

شارێکی میسری ٧٤٠٠ ملیۆنێر و ٥ ملیاردێری تێدا نیشتەجێیە!
پێشت شارێکی میسری ٧٤٠٠ ملیۆنێر و ٥ ملیاردێری تێدا نیشتەجێیە!
ئامانجی سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا ئاشکرا کرا
دواتر ئامانجی سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار