شارێکی میسری ٧٤٠٠ ملیۆنێر و ٥ ملیاردێری تێدا نیشتەجێیە!



بەپێی ڕاپۆرتی جیهانی-هێنلی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ نیویۆرک دەوڵەمەندترین شاری جیهانە، بەو پێیەی زۆرترین ژمارەی دەوڵەمەندی هەیە و سامانەکەیان زیاتر لە ملیۆنێک دۆلارە، ژمارەیان ٣٤٠ هەزار کەسە، جگە لە ٥٨ ملیاردێر، هەروەها ٧٢٤ کەس کە سامانیان لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێت.

لیستی ٥٠ شارە دەوڵەمەندەکان ٣ شاری عەرەبی لەخۆ گرتبوو، دوبەی لە پلەی بیستەمی جیهاندایە بە ٦٨ هەزار و ٤٠٠ ملیۆنێر، ١٥ ملیاردێر و ٢٠٦ کەس کە سامانیان لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێت.

ئەبوزەبی لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و ٣٩ جیهاندایە، ٢٤ هەزار و ٢٠٠ ملیۆنێری هەیە، دەوحە لە پلەی ٤٤ی جیهان و پلەی سێیەمی جیهانی عەرەبیدایە، ژمارەی ملیۆنێرەکانی گەیشتە ٢١ هەزار و ٥٠٠ کەس، هەروەها ٤٨ سامانداری هەیە کە سامانەکەیان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

لەکاتێکدا ڕیازی پایتەختی سعودیە، لە پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبی و ٤٧ سەر ئاستی جیهان دێت، بە زیاتر لە ١٨ هەزار و ١٠٠ ملیۆنێر کە سامانیان لە ملیۆنێک دۆلار تێدەپەڕێت، هەروەها ٨ ملیاردێر، هەروەها ٦٣ کەس کە سامانەکەیان لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیاترە.

سەبارەت بە قاهیرەی پایتەختی میسریش، لە پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبیدا هاتووە، زیاتر لە ٧ هەزار و ٤٠٠ ملیۆنێر و ٥ ملیاردێر و ٢٧ کەسی تێدایە کە سامانەکەیان لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیاترە.

لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا شاریقە لە ئیمارات، زۆرترین ڕێژەی زیادبوونی ژمارەی ملیۆنێرەکانی لە جیهانی عەرەبیدا هەبووە و لە پلەی حەوتەمی جیهاندایە بە ڕێژەی ٪٨٤، بەمەش ژمارەیان گەیشتە سێ هەزار و ٨٠٠ کەس.

کازابلانکا لە لیستەکەدا هاتووە و ژمارەی ملیۆنێرەکان بە ڕێژەی ٢٨٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٨٠٠ کەس.

تاب S9 پێوەری نوێ دادەنێت بۆ هێنانی ئەزموونی نایابی گالاکسی بۆ تابلێتێک
پێشت تاب S9 پێوەری نوێ دادەنێت بۆ هێنانی ئەزموونی نایابی گالاکسی بۆ تابلێتێک
ژنێک و شەش لە نەوەکانی چوار ساڵە لەنێو بارهەڵگرێکدا دەژین
دواتر ژنێک و شەش لە نەوەکانی چوار ساڵە لەنێو بارهەڵگرێکدا دەژین
ەیوەندیدار