لەسەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا (٩) نۆ گەورە بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران و دەستبەسەر بڕی زیاتر لە(٤٥٢)چوارسەدو پەنجا کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (٥٠) پەنجا کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیون دا گیرا .

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاساییش، تیمی لێکۆڵینەوەو بەداواداچوونی بەڕێوەبەرایتیەکەمان بەهاوکاری دژەتیرۆری کوردستان لەبەرواری ١ی٨ی٢٠٢٣ توانیان (٣)سئ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن، لەلێکۆڵینەکان دەرکەوت کەئەم (٣)سئ تۆمەتبارە ئەندامی باندێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەرن و زانیاری تەواویان لەسەر چەندکۆگایەکی ماددەی هۆشبەر هەیە لەناو عێراق و هەرێمی کوردستان دا.

دوای هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، دواتر ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و دژەتیرۆری کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک پێهێنرا، توانرا لە پارێزگای دهۆک (٣)گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن و لەگەڵیشیان دەستبەسەر بڕی (٢٣٦)دوو سەد و سی و شەش کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (٣٥) سی وپێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیوندا بگیرێت .

هەروەها لەناوچەی رەبیعەو پارێزگای رومادی بەهەمان شێوە (٦) شەش بازرگان دەستگیرکران و لەگەڵیشیان دەست بەسەر بڕی (٢١٦)دوو سەد و شانزە کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن و (١٥)پانزە کیۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ئەفیوندا گیرا.

سەرچاوەی مادەهۆشبەرەکانی ئەم تۆرە مەترسیدارە نێودەوڵەتیە لەوڵاتانی دراوسێ بووە بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەوێشەو بەئاراستەی وڵاتانی کەنداو ڕۆیشتووە.

بانكی ناوەندی عێراق، دۆلاری بە نرخی فەرمی نەداوە بە هەرێم
پێشت بانكی ناوەندی عێراق، دۆلاری بە نرخی فەرمی نەداوە بە هەرێم
شارەوانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
دواتر شارەوانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار