مێردمنداڵێک کەوتە نێو چاڵێک ئاوەوە و خنکا



ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مێردمنداڵێكی تەمەن ١٦ ساڵ لە سنوری تاسڵوجەی شاری سلێمانی کەوتە چاڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى کە لە نزیک تاسڵوجەى شارى سلێمانى، لەکاتى کارى کشتوکاڵی دا کەوتووەتە ناو چاڵێک ئاوەوە و خنکاوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان گەنجەکە دانیشتوى گوندێکى دەوروبەرى تاسڵوجەیە و چووەتە ناو باخەکەی خۆیان و کەوتووەتە ناو چاڵێکی گلدانەوەی ئاوەوە کە بۆ کاری کشتوکاڵی دروستکراوە خنکاوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆش گەنجێکى دیکە لە دەربەندى رانیە لەکاتى مەلەکردن خنکا و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە،.

یانەی هەولێر بەرامبەر قوە جەوییە دۆڕا
پێشت یانەی هەولێر بەرامبەر قوە جەوییە دۆڕا
خۆپیشاندان و بایكۆتی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە
دواتر خۆپیشاندان و بایكۆتی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە
پەیوەندیدار