خۆپیشاندان و بایكۆتی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە



ماوەی دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێم بێ‌ مووچەن و سەرەڕای هاتنی پارە لە بەغداوە و بوونی داهاتی ناوخۆ، بەڵام هێشتا چارەنووسی كاتی دابەشكردنی مووچەی بەشێكی فەرمانبەران نادیارە و بۆ ئەوەش بڕیاریان داوە هەڵوێست وەربگرن.

تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 6 و 7یان وەرنەگرتووە و هەفتەی ڕابردووش حكومەتی عێراق بڕی نزیكەی 600 ملیار دیناری بۆ مووچە ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم تەنها لیستی مووچەی بەشێكی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاوكردۆتەوە، كە بە 12 ڕۆژ و تاوەكو 14ی مانگ دابەش دەكرێت و هێشتا ئەو لیستە ناوی بەشێك لە وەزارەت و فەرمانگە و سەرۆكایەتییەكان و خانەنشینانی سەربازی تێدا نییە.

دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەران سەرەڕای هاتنی پارە لە بەغداوە و بوونی داهاتی ناوخۆ ناڕەزایی فەرمانبەران و مامۆستایانی لێ‌ كەوتۆتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشەی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان و بایكۆت دەكەن و ئاماژەیان بەوەكردووە، لە سبەینێوە دەست دەكەنەوە بە ناڕەزایەتییەكان و بایكۆت ناشكێنن تاوەكو هەردوو مووچەی مانگی 6 و 7 وەرنەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، كە داهاتی نەوتی نەماوە بەهۆی ڕادەستكردنی نەوت بە عێراق و “داهاتی ناوخۆش بەشی مووچە مووچە ناكات” و دەبێت بەپێی یاسای بودجە نیوەی ڕادەستی عێراق بكات، بەڵام وەك فەرمانبەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەپرسن: بەشێكی مووچەی پێشمەرگە ئەمریكا دەیدات و بە 600 ملیاری عێراق و نیوەی داهاتی ناوخۆ، كە دوو مانگە كۆدەكرێتەوە بۆچی مووچە نادەن؟

پێشتر شاندی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم لە بەغدا هەواڵی ڕێككەوتنیان لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند و مژدەی ئەوەیان بە مووچەخۆران دا، كە ئەگەر بەغدا پارەی مانگی 6 و 7 ڕەوانە بكات، ئەوا دوو مووچە دابەش دەكەن، بەڵام لەبری دوو مووچە لە مانگێكدا بوو بە مووچەیەك لە دوو مانگدا و ڕاگەیاندنی نیوەی لیستی مووچە.

مێردمنداڵێک کەوتە نێو چاڵێک ئاوەوە و خنکا
پێشت مێردمنداڵێک کەوتە نێو چاڵێک ئاوەوە و خنکا
شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
دواتر شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار