گۆڕان: دەركەوت بە خراپی دۆخی گۆڕان چ بۆشاییەك لە بەرگری لە مافی خەڵك دروست بووە



 

ڕێكخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ سەرباری ئەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە ڕەوشێكی ناخۆش و ئاڵۆز تێپەڕی، بەڵام فراكسیۆنی گۆڕان و پەرلەمانتارەكانی ئەوەی لە توانایاندا بووە بەرگرییان لە خەڵكی كوردستان و مافەكانیان و عەدالەت كردوە و چاودێرێكی جددی بوون بەسەر دامەزراوەكانەوە.

میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 5ی ئابی 20233، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی مستەفا سەید قادر، ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی، رێوڕەسمێك بۆ ڕێزلێنان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان و تیمی گۆڕان لە پەرلەمان بەڕێوەچوو.

كاردۆ محەمەد، ڕێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە، لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رەوشێكی ناخۆش و ئاڵۆز هەبو ئەركەكە لەسەر پەرلەمانتاران قورس بوو، چ بۆ نوێنەرایەتی خەڵك چ بۆ چاودێری حكومەت و دامەزراوەكان.

ڕاشیگەیاندووە، سەرباری ئەو ناهەمواریەی هەبوو، پێمانوایە پەرلەمانتارانی ئێمە و فراكسیۆنەكەمان ئەوەی لە توانایاندا بووە بەرگرییان كردوە لە خەڵكی كوردستان و مافەكانیان و لە عەدالەت، توانیویشیانە چاودێربن بەسەر دامەزراوەكانەوە.

سەبارەت بە هۆكاری ڕێكخستنی مەڕاسیمەكە وتویەتی، “بۆئەوەیە هەم سوپاسیان بكەین و هەم هەڵسەنگاندن بكەین و بیر لە نەخشە ڕێگایەكیش بكەینەوە بۆئەوەی گۆڕان بخرێتەوە سەر رێگەی خۆی، چونكە دەركەوت بە خراپی دۆخی گۆڕان، چ بۆشاییەك لە بەرگری لە مافی خەڵك دروست بووە”.

شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێشت شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
سوید لەهەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی
دواتر سوید لەهەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی
ەیوەندیدار