بەهۆی هەبوونی دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەی پزیشکی چوار دەرمانخانە داخران



وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پاڵپشت بە راسپاردە و بڕیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە بە چاودێری سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی، بە هۆکاری بوونی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و بێسەرچاوە چوار دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران و کاری پیشەی دەرمانسازی بۆ ماوەی شەش مانگ لە خاوەنەکانیان قەدەغەکران”.

ئەو دەرمانخانانەی لە سنووری هەولێر داخران .

هەروەها لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە، هاوڵاتییان بۆ ئەوەی دووربن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێسەرچاوە و بێ ستیکەر، لە رێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندیکردن تیمەکانی چاودێری بازاڕی لێ ئاگاداربکەنەوە.

 

هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێن
پێشت هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕادەگیرێن
تەندروستی هەرێم جۆرێك خواردنی لە ماركێت و ساردەمەنییەكان قەدەغەكرد
دواتر تەندروستی هەرێم جۆرێك خواردنی لە ماركێت و ساردەمەنییەكان قەدەغەكرد
ەیوەندیدار