تەندروستی هەرێم جۆرێك خواردنی لە ماركێت و ساردەمەنییەكان قەدەغەكرد



 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان فرۆشتنی جۆرێك لە خواردنی بەناوی “جپسی نایترۆجینی” لە ماركێت و ساردەمەنییەكان و بەتایبەتیش بە منداڵان قەدەغە كرد.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و ڕێگەپێدراو نیە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنیەک بەکاری بهێنێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتە بەر.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان لەکاتی تێبینی کردنی ئەم گازە لە جبس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن.

بەهۆی هەبوونی دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەی پزیشکی چوار دەرمانخانە داخران
پێشت بەهۆی هەبوونی دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەی پزیشکی چوار دەرمانخانە داخران
ڕوسیا كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەیەكی ئۆكراینای ڕاگەیاند
دواتر ڕوسیا كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەیەكی ئۆكراینای ڕاگەیاند
ەیوەندیدار