کۆڵبەرێك بە سەختی بریندارکرا



کۆڵبەرێک بەناوی مێهران ئەحمەدی، خەڵکی شاری جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسود کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەسەختی برینداربوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی پێنجشەممە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، مێهران ئەحمەدی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندارکرا.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، گوللە بەر کەمەر و دەستی مێهران ئەحمەدی کەوتووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی تەموزی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو یاخود بریندرابوون، کە ١٤ حاڵەتیان لە سنووری نەوسود تۆمارکراوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 50 ملیار دیناری پێویستە
پێشت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 50 ملیار دیناری پێویستە
ھەولێر و بەغدا ھەنگاو بەرەو دەرکردنی یاسای نەوت و غاز دەنێن
دواتر ھەولێر و بەغدا ھەنگاو بەرەو دەرکردنی یاسای نەوت و غاز دەنێن
ەیوەندیدار