لەهەندێک ناوچەی عێراق پلەکانی گەرما گەشتۆتە نیوەی کوڵان



پلەکانى گەرما لە بەغدا گەیشتووەتە نیوەى پلەى کوڵان، بەگوێرەى کەشناسیى عێراق لە شەش پارێزگاى باشوور پلەى گەرما گەیشتووەتە 50 پلەى سیلیزی.

عامر جابرى، گوتەبێژى دەستەى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیى عێراق رایگەیاند، “عێراق یەکێکە لەو ناوچانەى کە کاریگەر دەبێت بە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، پێنجەم وڵاتە لەو 11 وڵاتەی کە زۆرترین گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوایان لەسەر دەردەکەوێت، بەهۆى دەرکەوتنى کاریگەرییەکانى لە عێراق و فشەڵیى گڵەکەى و نەبوونى ئاوى پێویست و رووبەر و پشتێنەى سەوزایی و وشکبوونەوەى زەوییە کشتوکاڵییەکان، ئەمانە هەموویان هاوکارن بۆ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، ئەوەش جگە لە گازە دەردراوەکان و نەبوونى وزەى جێگرەوەى بەردەوام کە رێکخراوى جیهانیى کەشوهەوا جەختى لێدەکاتەوە.”

هاووڵاتییان هەوڵدەدەن کاریگەرییەکانى گەرما لەسەریان کەم بکەنەوە لەڕێگەى تێپەڕبوون بەژێر پرژێنەرى ئاو، هەندێکی دیکەش لە تیشکى خۆر خۆیان لادەدەن، بۆئەوەى پارێزگاری لە تەندروستییان بکەن بەگوێرەى رێنوێنییە تەندروستییەکان.

سەرەڕاى مەترسییەکان و پیسبوونى ئاوى رووبارى دیجلە، مەلەکردن لەنێو رووبارەکە چارەسەرێکە بۆ رزگاربوون لە بەرزیی پلەى گەرما.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتی هەڵبژاردنی دیاری کرد
پێشت سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتی هەڵبژاردنی دیاری کرد
سەنتەری ڕاهێنانەوە خزمەتی ٤٠ هەزار منداڵی کردووە
دواتر سەنتەری ڕاهێنانەوە خزمەتی ٤٠ هەزار منداڵی کردووە
ەیوەندیدار