سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتی هەڵبژاردنی دیاری کرد



دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 3-8-2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا دا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25-2-2024 ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ئەوەش دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، گەشتنە ئەو ئەنجامە.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، “دڵنیاتان دەکەمەوە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو رۆژەدا یەکدەنگن.”

دڵشاد شەهاب وتیشی ، سەرۆکی هەرێم بەپێی یاسا مەرسومی فەرمی دەردەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دواهەمین مەرسومە بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لە هەرێم، پێویستە لایەنەکان بە زووی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو بەروارە.

دڵشاد شەهاب وتیشی، نە پارتی و نە یەکێتی هیچ پێشنیارێکیان بۆ سەرۆکی هەرێم نەناردووە  تا کاتی دیاریکردنی هەڵبژاردن دیاری بکات ، بەڵکو سەرۆکی هەرێم خۆی کاتی هەڵبژاردنی دیاریکردووە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی.

 

 

 

 

وەزارەتی تەندروستی بەکارهێنانی جۆرێک دەرمانی ڕاگرت
پێشت وەزارەتی تەندروستی بەکارهێنانی جۆرێک دەرمانی ڕاگرت
لەهەندێک ناوچەی عێراق پلەکانی گەرما گەشتۆتە نیوەی کوڵان
دواتر لەهەندێک ناوچەی عێراق پلەکانی گەرما گەشتۆتە نیوەی کوڵان
ەیوەندیدار