سەنتەری ڕاهێنانەوە خزمەتی ٤٠ هەزار منداڵی کردووە



تا ئێستا ٤٠ هەزار منداڵ چارەسەریان وەرگرتووە، ئومێدێکە بۆ منداڵان تا بتوانن ژیانێکی باشتر بەسەرببەن، بۆ چارەسەری منداڵەکان چەندین ڕێگای جیاواز بەکاردەهێنرێت.

هەرناز ڕێبازی تەمەنی شەش ساڵ، لەگەڵ لەدایکبوونیدا کێشەی لە قاچەکانیدا هەبووە، بەڵام ئێستا دڵخۆشە بەوەی کە قاچەکانی وردە وردە باش دەبێت.
لە هەرناز دڵخۆشتر دایکیەتی کاتێک دەبینێت منداڵەکەی چاکدەبێتەوە، مەهناز عەلی دایکی هەرناز دەڵێت “کاتێک لەدایکبوو دەماری قاچی راستی گرژدەبوو، تەنانەت نەی دەتوانی بەپێوە بوەستێت، بەڵام لەوەتەی هاتووچۆی سەنتەرەکەی پێدەکەین زۆر فەرقی کردووە”.
سەنتەری فێرکاری راهێنانەوەی منداڵانی سڵێمانی هیوای هەرناز و سەدان منداڵی دیکەیە، لە سەنتەرەکە کاری ڕاهێنان و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانە دەکرێت کە کێشەی جوڵەیەن هەیە.
سەنتەرەکە لە چەند بەشێکی جیاواز پێکهاتووە، ڕاوێژکاری، چارەسەری سروشتی، مەلەوانگە، دروستکردنی قایش، ئاسنگەری، دارتاشی، وەرشەی دروستکردنی قاڵب و توێژەری دەروونی .
ڕێواس محەمەد، ڕاهێنەری چارەسەری سروشتی لە سەنتەرەکە دەڵێت “ئەو منداڵانەی سەردانی ئێمە دەکەن، کێشەی دواکەوتنیان لە جوڵە لە دانیشتن، ڕۆشتن و ملگرتن هەیە، لە ڕۆژێکا دەتوانین تەنها سێ بۆ پێنج نەخۆش ببینین، چونکە نەخۆشەکان کاتی زۆریان پێویستە”.
بەشێکی دیکەی سەنتەرەکە، وەرشەیە بۆ دروستکردنی قاڵب بۆ ئەو منداڵانەی کە نا ڕێکی پەلەکانیان هەیە، هیوا عەلی تەکنیشن لە وەرشەکە، ئاماژە بۆ چۆنیەتی دروستکردنی قاڵبەکە دەکات، کە سێ ڕۆژی پێویستە.

ئەم سەنتەرە لەگەڵ ئەو خزمەتە زۆرەی بە منداڵانی دەکات، بەڵام خۆی چەندین کەموکورتی هەیە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

عیزەت حسێن، بەرێوەبەری سەنتەری فێرکاری ڕاهێنانی منداڵانی سلێمانی دەربارەی کێشەکانیان دەڵێت “بیناکە زۆر کۆن بووە بەشێکیمان تەرک کردوە، چونکە بەکەڵکی بەکارهێنان نایەت، هەروەها نەخۆشێکی زۆر ڕوومان تێدەکات، بەڵام کارمەندمان بە پێی پێویست نیە، پێویسمان بە کارمەندە لە هەموو بەشەکان”.

 

داڕشتنەوە: سانا تەها

لەهەندێک ناوچەی عێراق پلەکانی گەرما گەشتۆتە نیوەی کوڵان
پێشت لەهەندێک ناوچەی عێراق پلەکانی گەرما گەشتۆتە نیوەی کوڵان
لە بەغدا یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان کرایەوە
دواتر لە بەغدا یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان کرایەوە
ەیوەندیدار