دارستانەکانی مەریوان ئاگریان گرتووە



لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دارستانەکانی گوندەکانی گۆمارەلەنگ، دەرەوەران، ئاسناوەی سەر بە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان گرتووە.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە گوندەکانی گۆمارەلەنگ، دەرەوەران، ئەسناوە مەریوان، دانیشتووان داوای هاوکاری لە حکومەت و خەڵک دەکەن، بۆئەوەی هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بخەنەگەڕ.

زۆرێک لە کەسانی پسپۆڕی کوژاندنەوەی دارستانەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کەسانی سەرەتایی و ڕاهێنان نەکراو پێویستە زیاتر ئاگاداربن بۆ ئەوەی بە ئاگر دەورە نەدرێن، مەترسی بۆ سەر گیانیان دروست نەبێت.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان بڵاونەکراوەتەوە، ئەمەش درێژەی ئەو زنجیرە ئاگرکەوتنەوانەی دیکەیە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دارستانەکانی مەریوان و هەوارامانی گرتەوە.

لە بەغدا یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان کرایەوە
پێشت لە بەغدا یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان کرایەوە
کاری پڕۆژە وەستاوەکان پاش ١٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە
دواتر کاری پڕۆژە وەستاوەکان پاش ١٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار