قوباد تاڵەبانی: هەموو کورد و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانی ئێزدییەکان بوون



قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە کارەساتی شنگالدا ئێزدییەکان بە تەنها نەمانەوە، بەڵکو هەموو کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیان بوون.

قوباد تاڵەبانی جێگەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین ساڵیادی کارەساتی شنگال ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، یادی تاڵی هەموو قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.

وتیشی: ئێزدییەکان لەپێشتریش رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە کە جینۆساید کردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای هیوایە، ئەمجارەیان بە تەنها نەمانەوە، بەڵکو هەموو کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیان بوون.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، یادی نۆ ساڵەی ئەم تاوانە گەورەیە جیاوازتریش بوو، چونکە حکومەتی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی ئەم کۆمەڵکوژییەیان وەک جینۆساید ناساندوە، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ئێزدییەکان لە داهاتوودا. سوپاسی حکومەتی بەریتانیا و هەموو ئەو وڵاتانەش دەکەم کە ئەم هەنگاوە پێویست و گرنگەیان ناوە.

 

دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
پێشت دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
کەنزێک لە ناوەندی شارەوە
دواتر کەنزێک لە ناوەندی شارەوە
ەیوەندیدار