لە شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 50 هەزار عێراقی ئاوارەبوون



نووسینگەی هاوئاهەنگی و کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە شەش ساڵی رابردوودا زیاتر لە 52 هەزار عێراقی ئاوارە بوون، زۆربەی ئەو ئاوارەبوونانەش لە نێوەڕاست و باشووری عێراق بووە.

نووسینگەی هەماهەنگی و کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەسەر دۆخی کەشوهەوا و کەم ئاوی لەعێراق بڵاوکردەوە و ئاماری زیانەکانی بێ ئاوی و ژینگەی لە عێراق خستەڕوو.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، 13٪ـی دانیشتووانی هەندێک لە ناوچەکان بەهۆی دۆخی خراپی کەشوهەواوە ئاوارە بوون، ئەوانەش کە هێشتا نەڕۆیشتوون بە ” گیرخواردوو” ناوبرد، چونکە زۆربەیان لەبەر خراپیی باری داراییان ناتوانن شوێنەکەیان جێبهێڵن.

ئەو ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەبوونی دانیشتووان بۆ چوار هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنێتەوە لەوانە: کێشە ژینگەییەکان و نەبوونی ئاو، نەبوونی خزمەتگوزاری و ژێرخان، نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان و شەڕ و پێکدادان.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، 52 هەزار و 290 هاووڵاتی لە نێوان کانوونی دووەمی 2016 بۆ تشرینی یەکەمی 2022 ناوچەکانی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەی شارەکانی نێوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون. واتە لە هەر 10 دانیشتوویەکی ئەو ناوچانە یەکێکیان ئاوارە بووە.

ئەو ئامارەی لە راپۆرتەکەدا خراوەتەڕوو لە 9 پارێزگا، 29 قەزا و 262 شارۆچکە کۆکراوەتەوە.

ئەو ئاژانسەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی 62 هەزار خێزان لەو ناوچانەی عێراقدا دەژین، کە ئاوارەبوونی دانیشتووان تێیاندا روودەدات.

لە هەرێم شێوازی ناونووسین بۆ فەریزەی حەج دەگۆڕێت
پێشت لە هەرێم شێوازی ناونووسین بۆ فەریزەی حەج دەگۆڕێت
كاتی كۆتایی هاتنی گەرمای هاوینی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی كۆتایی هاتنی گەرمای هاوینی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار