باندێک بە زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلارەوە دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی نیشتمانی وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچی دۆلاری ڕاگەیاند

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ، “دەزگاکە هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ بەدواداچوونی قاچاخچییەکان دوای چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوونی مەیدانی، باندە گەورەکە دەستگیرکرا.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیداڕایگەیاند، بەهەوڵی دەزگا هەواڵگرییەکان توانرا گەورەتەین و دیارترین تۆڕی قاچاخچێتی دۆلار دەستگیرکران، کە کۆمەڵێک تۆمەتباریان لەخۆگرتبوو کە چالاکیی دارایی و بانکی گوماناوییان ئەنجامدابوو، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بە تاوانەکانیان نا، ئەویش سپیکردنەوە و بەقاچاخ بردنی دۆلار بوو لە عێراقەوە بۆپ دەرەوە،

وتەبێژەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەم باندە گەورەیە لەژێر سێبەری کۆمپانیای بازرگانی و وەبەرهێندا ئەم کارانەیان ئەنجام داوە، و ناوی کۆمپانیای ساختە و بازرگانیی ساختەیان بۆ بەقاجاخبردنی دۆلار بەکارهێناوە.

لەدرێژەی قسەکانیدا وتەبێژەکە باسی لەوەکرد،” دوای ئەوەی فەرمانگەی سپیکردنەوەی پارە بەڵگەی پێشکەش کرد بەبوونی کاری قاچاخچێتی دۆلار، لەئۆپەراسیۆنێکدا بۆ چەند ناوچەیەکی بەغدا، 11 تۆمەتبار دەستگیرکران کەلەشوێنی نهێنی و تایبەتدا زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلاریان شاردبۆوە و بەنیازبوون بیبەنە دەرەوەی عێراق،

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلار و 5 ملیار دینار لەگەڵ ژمارەیەک چەکی جیاوازدا دەستی بەسەردا گیراوە”.

 

لەماوەکانی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بەهاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان توانییان دەست بەسەر باندێکی تری قاچاخچێتی دۆلار و دیناردا بگرن لەهەرێم و تاوانباران ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکەنەوە.

ناوی بەنزینخانەكان بۆ پێدانی بەنزینی 750 دیناری ڕاگەیەنرا
پێشت ناوی بەنزینخانەكان بۆ پێدانی بەنزینی 750 دیناری ڕاگەیەنرا
عێراق بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد
دواتر عێراق بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد
ەیوەندیدار