عێراق بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد



 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە بڕی ١٠ ملیار دینار لە بەغداوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی بۆ شایستەی دارایی جوتیاران.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بڕێکی تر لە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، پاش تەواوبوونی ڕێکارەکان دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەکرێت.

ئاشكراشی كرد، بڕی پارەی ڕەوانەکراوی گەنمی جوتیاران 10 ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و دابەش دەكرێت بەسەر پارێزگاكاندا، كە بۆ سلێمانی (3) ملیار دینار و بۆ هەولێر (5) ملیار دینار و بۆ دهۆک (2 ملیار و 500 ملیۆن) دینارە.

 

باندێک بە زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلارەوە دەستگیرکرا
پێشت باندێک بە زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلارەوە دەستگیرکرا
٤٠ هاوڵاتی بیانی دەستگیرکران کە ویستبویان بە نایاسایی بپەڕنەوە
دواتر ٤٠ هاوڵاتی بیانی دەستگیرکران کە ویستبویان بە نایاسایی بپەڕنەوە
ەیوەندیدار