٤٠ هاوڵاتی بیانی دەستگیرکران کە ویستبویان بە نایاسایی بپەڕنەوە



هێزەکانی سنوور دەستگیرکردنی (40) هاولاتی بیانییان ڕاگەیاند، کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری سلێمانی بپەڕنەوە.

فەرماندەیی هێزەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “مەفرەزەکانی فەوجی دووی لیوای 21ی سنوور، لە ناو فەرماندەیی سنووری هەرێمی یەک، توانیان (40) هاوڵاتی بیانی دەستگیر بکەن کە هەوڵیان دابوو سنووری پارێزگای سلێمانی ببڕن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە”.

عێراق بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد
پێشت عێراق بڕێك پارەی دیكەی ڕەوانەی هەرێم كرد
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد
دواتر سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد
ەیوەندیدار