کوڕێک لە سلێمانییەوە کچێک بەرەو دهۆک دەڕفێنێت



بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، کچێکی تەمەن 11 ساڵ لەلایەن کوڕێکەوە هەڵخەڵەتێندراوە و لە سلێمانیەوە بەرەو دهۆک فراندویەتی و دەشڵێت: “لەئێستادا کچەکە ڕزگارکراوە و ڕفێنەرەکەش دەستگیرکراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “یەکێک لە نوسینگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیەکەیان ئاگادارکرایەوە کە کچێکی نەوجەوان کە تەمەنی تەنها 11 ساڵە لەلایەن کوڕێکەوە هەڵخەڵەتێنراوە‌ و بەرەو سنوری هەولێر‌ و دهۆک هەڵهاتون”.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەیەکی کەمدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌ و خێزانمان لە دهۆک ئاگادارکردەوە توانرا بە هاوکاری ئەوان و بە هەماهەنگی ئاسایشی دهۆک لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستگیر بکرێن و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر ‌و پاشان لە ڕێگەی دەزگای ئاسایشی هەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “پاش مانەوەی کچە نەوجەوانەکە لەخانەی داڵدەدراوی ژنانی هەڕەشەلێکراو بە مەبەستی دڵنیا بون لە سەلامەتی تەندروستی ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری کە پێشتریش بەردەوام لە پەیوەندیدا بوین، دواتر باوکی کچەکە بانگکرا و لە ڕێگەی کەسانی یاسایی‌ و توێژەرانی کۆمەڵایەتی‌ و دەرونییەوە ڕێنمای پێدراو لە سەلامەتی کچەکەی دڵنیا کرایەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی دەشڵێت: “کچەکە باسی لەوە کردوە، تۆمەتبارەکە بە زۆر ڕفاندویەتی و هەڕەشەی کوشتنی لە خۆی‌ و باوکی‌ و براکەی کردوە‌ و ناچاری کردوە کە بڕێک پارەش لە ماڵەوە بهێنێت بە نیازی ئەوەی کە دەچنە دەرەوەی هەرێم بۆیە ناچار شوێنی کەوتووە”.

ئەوەشیخستۆتەڕو، “کچە نەوجەوانەکە سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمەتبارەکە تۆمارکرد، لەلایەن نوسینگەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیا کرایەوە، کە بەدواداچون‌ و چاودێری کێشەکەی دەکرێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە”.

 

بارهەڵگرێک پاش وەرگەڕانی بەتەواوی سوتا
پێشت بارهەڵگرێک پاش وەرگەڕانی بەتەواوی سوتا
وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار