سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە



سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەكات و تاووتوێی بارودۆخی عێراق دەكەن و جەخت دەكەنەوە لە پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانەكانی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ دوو شەممە (31ـی تەمموزی 2023)، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد و لە میانەی دیداری نێوانیان باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد و گرنگی تەواوکەری لە کاری سەرجەم دەسەڵاتداران بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بەرنامەی حکومەت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانە لە پێشینەیەکانی پەیوەست بە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان کردەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە لە سەرجەم کەرتە گرنگەکان.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “هەردوولا ئیدانەی هێرشی دووبارەکان بۆسەر قورئانی پیرۆز و پیرۆزییه ئیسلامییه کان کردەوە”، هاوکات پێداگرییان لەسەر هەڵوێستی پتەوتری وڵاتان کرد، کە کۆتایی بەم کارە تاوانبارانه بهێنن دەرهەق بە پیرۆزییەکانی ئیسلام.

 

شەپۆلە بەتینەكەی گەرما دەستپێدەكات
پێشت شەپۆلە بەتینەكەی گەرما دەستپێدەكات
دوو ڕۆژ بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی كرا بە پشوو
دواتر دوو ڕۆژ بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی كرا بە پشوو
ەیوەندیدار