شەپۆلە بەتینەكەی گەرما دەستپێدەكات



دەستەی گشتی كەشناسی عێراق ڕاپۆرتێك لەبارەی شەپۆلێكی دیكەی گەرما بڵاوكردەوە، كە بە “شەپۆلە بەتینەكە” وەسفی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما دەگەنە بەرزترین ئاست.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوولەمەرزەزانی عێراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ناوچەكانی وڵات دەكەونە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی گەرما، كە لەمڕۆوە دەستپێدەكات و ڕۆژی هەینی كۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە چەند ناوچەیەك دەگاتە 52 پلەی سیلیزی.

ڕاشیگەیاندووە، پلەكانی گەرما لە بەغدادی پایتەختدا ڕۆژی پێنج شەممە دەگاتە 48 پلە و لە ڕومادی دەگاتە 49 پلەی سەدی و لە نەجەف دەگاتە 51 پلە و لە ناسریە دەگاتە 52 پلەی سەدی.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بەرزترین و نزمترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی بەپێی ناوچەكان بڵاوكردۆتەوە، كە تیایدا دەردەكەوێت گەرمترین ناوچە گەرمیان بووە، كە پلەی گەرما گەیشتۆتە 45 پلە و فێنكترین ناوچەش حاجی ئۆمەران بووە، كە پلەی گەرمیا تیایدا 34 پلە تۆماركراوە.

 

حكومەتی عێراق بڕیاری دابەشكردنی مووچەی دەركرد
پێشت حكومەتی عێراق بڕیاری دابەشكردنی مووچەی دەركرد
سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە
دواتر سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە
ەیوەندیدار