٢٥ خوێندنگا لە سلێمانی مەترسی ڕووخانیان لەسەرە



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نووسیدا داتاو زانیارییەکانی یەک ساڵی کارکردنی بەرێوەبەرایەتییەکەی خستەڕوو.

لە کۆنگرەکەدا ئاماژەبەوەکرا ٢٥ خوێندنگا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا هەیە کە مەترسی ڕوخانیان لەسەرە و ئەگەر نۆژەن نەکرێنەوە یان پلانێکی بۆ دا نەنرێت ئەگەری ڕاگرتنی دەوام هەیە تێیاندا.

ئەوەشخرایەڕوو، ٢١ لیژنەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ٤٠٥ ناوەندی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە پێکهێنراوە بۆ ئەوەی کێشەکان دەستنیشان بکرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا باسی لەوەکرد، لە ماوەی ساڵێکدا ٦٠ کەس لە سنووری بەڕیوەبەرێتییەکەیان لەسەر کژارەکانیان لابراون و ٨٦ کەس خانەنشین بوون و ١٩ حاڵەتی مردن تۆمارکراون.

لەوەلامی پرسیارێکی پەیامنێری تۆڕی میدیایی خەڵکدا دەربارەی پڕکردنەوەی شوێنی مامۆستایانی خانەنشین لە سنووری بەڕێوەبەرێتییەکەیان بەڕێوەبەری پەروەرەدەی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند مامۆستایانی وانەبێژ جێگەی ئەو مامۆستایانە پڕ دەکەنەوە.

ئاسیاسێڵ لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا بڕی 22,000 دۆلار کۆمەک دەبەخشێت
پێشت ئاسیاسێڵ لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا بڕی 22,000 دۆلار کۆمەک دەبەخشێت
دەرماڵەی خوێندکاران خەرج دەکرێت
دواتر دەرماڵەی خوێندکاران خەرج دەکرێت
ەیوەندیدار