کارمەندێکی ئاسایش لە هەڵەبجە کوژرا



سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەنێو شاری هەڵەبجەدا تەقە لە کەسێک کرا کە پیشەی کارمەندی ئاسایشە و دوای ئەوەی بە سەختی برینداربووە دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوەگیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایش هاوشێوەی شەوانی دیکە بازگەیان داناوە و لە نێو شاردا بڵاوکراونەتەوە، بەڵام ژمارەیەک کەس کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبوە و کەوتونەتە نێو مەفرەزەکانەوە، تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایش کردووە و بەهۆیەوە یەکێک لە کارمەندەکانی ئاسایش بەسەختی برینداربوە.
دوای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سۆران جەلالە و دوای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، کە تەمەنی ٣٢ ساڵە و خەڵکی سەیدسادقە.

ئەو هێزەی ئاسایش کە سۆرانی تیادابوە شەوی رابردو لە ناوچەکانی خورماڵ و عەبابەیلێ بازگەی کاتیان داناوە

هاوکات، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی سۆران جەلال لە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی توێکاری بۆ کراوە و ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.

تەندروستی سلێمانی: لەحاڵەتێکی دەگمەندا تۆپەڵێک موو لەگەدەی گەنجێک دەرهێنرا
پێشت تەندروستی سلێمانی: لەحاڵەتێکی دەگمەندا تۆپەڵێک موو لەگەدەی گەنجێک دەرهێنرا
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دواتر لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار