لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یاسای بودجە رێڕەوى جێبەجێکردن وەردەگرێت



ئەندامێکى لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرایدەکات؛ لە چەند رۆژى داهاتودا یاساى بودجە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

محەمەد نورى، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاند؛ رێنماییەکانى یاساى بودجەى سێ ساڵى داهاتوى عێراق گەیشتوەتە ئەنجومەنى راوێژکارى، و لە چەند ڕۆژى داهاتوشدا رێڕەوى جێبەجێکردن وەردەگرێت، و هیچ بەربەستێک نەماوە.

محەمەد نوری ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق چەند لیژنەیەک بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنى یاساى بودجەى عێراق پێکهێنراوە، و دەشڵێت: پەرلەمان دەکەوێتە بەردەم لێپرسراوێتییەکى گرنگ لە چاودێریکردنى هەنگاوەکانى جێبەجێکردن و جوڵەى پارە و خزمەتگوزارییەکان و کارکردن لە بەردەوامیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.

بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڕیاری تەمویلیان بۆ دەردەچێت، بەهەرێمی کوردستانیشەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پاش نیوەڕۆی دوێنێ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوونەوە بەغدا، و لەگەڵ شاندی عێراقی کۆبوونەوە ، هاوکات درەنگانی شەوی ڕابردوو هەردولا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن، و بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوودا شایستەکانی هەرێم لەیاسای بودجەدا بگاتە هەرێم.

 

عێراق زیاتر لە 900 ملیار بۆ هەرێم دەنێرێت
پێشت عێراق زیاتر لە 900 ملیار بۆ هەرێم دەنێرێت
یاسای بودجە دووبارە بڵاوکرایەوە و 65 ملیار دینار زیادی کرد
دواتر یاسای بودجە دووبارە بڵاوکرایەوە و 65 ملیار دینار زیادی کرد
ەیوەندیدار