نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە



بەگوێرەی بۆڕسەى بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بۆڕسەى بازارەکانی جیهان بۆ سێیەم ڕۆژى یەک لەدوای یەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخى هەر بەرمیلێک بە زیاتر لە ٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٩ دۆلار و ٦٤ سەنتە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی چوارى حوزەیرانی ئەمساڵ ڕێکخراوی ئۆپێک ڕێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

لای خۆیەوە، هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک، ڕایگەیاند، “پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٤٥ خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٢٣٪ زیاد بکات”.

لەماوەی ڕابردوودا ماڵپەڕی “Iraq oil report” بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە بەشێوەیەک لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە، ٣,٣٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا و بەراورد بە مانگی ئایار، ٠,٠٥ ملیۆن بەرمیل نەوت زیادی کردووە.

میدیای سەرۆکی حکومەت: هەندێك لایەن گرەوەکەیان دۆڕاند
پێشت میدیای سەرۆکی حکومەت: هەندێك لایەن گرەوەکەیان دۆڕاند
مێردین؛ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی خێزانەکەی دهۆك بەڕێوەچوو
دواتر مێردین؛ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی خێزانەکەی دهۆك بەڕێوەچوو
ەیوەندیدار