مێردین؛ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی خێزانەکەی دهۆك بەڕێوەچوو



یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی ئەو خێزانەی دهۆك بەڕێوەچوو کە سەرەتای ئەمساڵ لە شارۆچکەی نسێبین سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان کوژران.

دادگاییەکە لە شاری نسێبین بەڕێوەچوو.

شەوی 19ی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، خێزانێکی خەڵکی ناوچەی شێلادزێ سەر بە پارێزگای دهۆك لە کاتی گەشتێكیان بۆ باکووری کوردستان، لە ڕێگەی نسێبین کوژران.

تا ئێستا ئامانجی تاوانەکە بە ناڕوونی ماوەتەوە، بە تایبەتیش لە کاتێکدا ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستیان لەو پارانە نەدابوو کە بە قوربانییەکان بوو و سەرجەمیشیان گوللە لە سەریان درابوو.

لە تاوانەکەدا مەلا ئەحمەد جەلالەدین، حاجی عەبدوڵا سالی، واحیدە حەیدەر، هەندرێن عەبدوڵا و چیمەن شاهین کوژران.

نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە
پێشت نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە
نرخی زێڕ و دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات
دواتر نرخی زێڕ و دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات
ەیوەندیدار