بانکە سزادراوەکان ئامادەی هەمووجۆرە وردبینییەکن



بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 157 هەزار دینارهۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەش بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ١٤ بانکی عێراقیدا سەپاندی، بانکەکان ئەمڕۆ رایانگەیاند ملکەچی هەموو جۆرە وردبینییەک دەبن.

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26-07-2023) لە شاری بەغدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەنێوان ئەو ١٤ بانکەدا بەڕێوەجوو کە سزاکانی ئەمریکایان بەسەردا سەپینراوە و ، ڕایانگەیاند “لێکەوتە خراپەکان”ـی قەدەغەکردنی مامەڵەی دۆلار بەرەوە زیاتر دەچن.

حەیدەر شەماع لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەیاننامەی هاوبەشی بانکەکانی خوێندەوە، کە تێیدا هاتووە “رۆژی پێنجشەممە 20ـی تەمموزی 2023 بانکی ناوەندی عێراق راگرتنی مامەڵەی دۆلار لەگەڵ بانکەکان راگەیاند، ئەمەش لەسەر رێنمایی بانکی فیدراڵی ئەمریکی، کە بەداخەوە بۆ ئەو رێنماییە.”

حەیدەر شەماع وتی “ئێمە، بە باشترین پێوەرەکانی لێکۆڵینەوە، وردبینیمان کردووە لە رێگەی کارمەندانی عێراقی و بیانی پسپۆر و پرۆگرام و سیستەمی پێشکەوتووی جیهانی کە لە باشترین بانکەکانی جیهان جێبەجێ دەکرێن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ هەموو کۆمپانیا و کەسەکاندا کردووە کە سودمەندی بانکەکەیانن ئەمەش بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە لیستی ئۆفاکی ئەمریکی، هەموو ئەمانە بۆ ئەوە بوون خۆمان لە مامەڵەی گوماناوی بەدوور بگرین.”

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەماوەکانی ڕابردوودا ئەو 14 بانکەی بەوە تۆمەتبار کرد کە دۆلاریان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە، کە سزای ئەمریکایان لەسەرە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا حەیدەر شەمماع جەختی لەو کردەوە “لە ژێر یاسا و چاودێریی بانکی ناوەندیی عێراق کار دەکەین، چەندین خزمەتگوزاریی بانکی پێشکەش دەکەین، لەوانە پارەدارکردنی هاوردەی دەرەکی، ئامادەین مامەڵەکانمان ملکەچی هەموو جۆرە وردبینییەک بکەینەوە، جا بانکی ناوەندی عێراق بێت یان کۆمپانیای وردبینی جیهانی و هەموو بەرپرسیاریەتییەکیش لە هەر سەرپێچییەک بێت، لە ئەستۆ دەگرین.”

ئەو بانکانە هۆشداری دەدەن و دەڵێن: “قەدەغەی مامەڵەی دۆلار لە نزیکەی یەک لەسەر سێی بانکەکانی عێراق، چەندین لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە، نەک تەنیا بۆ سەر بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بەڵکو کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر چەندین ئاراستە لە نێویاندا ڕاگرتنی وەبەرهێنانی دەرەکی” .

ئەو بانکانە لە بەیاننامەکەیاندا، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کاربکات بۆ هەڵگرتنی ئەو زیانانەی سەریان و بەهەموجۆرێک پشتیوانی بەهێزیان لێبکات.

بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە سزاکانی ئەمریکا چەند بانکێکی تریش بگرێتەوە
پێشت بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە سزاکانی ئەمریکا چەند بانکێکی تریش بگرێتەوە
ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی تۆماركراوە
دواتر ئەمساڵ 264 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی تۆماركراوە
ەیوەندیدار