میدیای خەڵک هۆکاری گرانبوونی بەنزین ئاشکرادەکات



دوو ڕۆژە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە، بەگوێرەی وتەی بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند ماوەی ٢٠ ڕۆژە گرفتی کەمی سوتەمەنی دروست بووە.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەتی ڕابردوودا حکومەتی عێراق و هەرێم پاڵپشتی نرخی سوتەمەنییان بۆ هاوڵاتیان کردووە بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠ رۆژە ئەوە نەماوە  و وەستاوە. وتیشی یەکێکی دیکە لە گرفتەکان ئەوەیە پێڵێوگەکانی لاناز و بێجی و کار و فۆنێکس لە پاڵاوتنی بەنزین وەستاون و هۆکاری وەستانەکەشیان دیار نییە.

دەشڵێت، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە بازرگانەکان بەنسین ناکڕن بەهۆی ئەوەی دەترسن لەگەڵ بەڕاست گەڕانی هاتنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری نرخی بەنزین دابەزێت و  تووشی زەرەر ببن.

بسی لەوەکرد، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەشێکیی کاریگەرییەکانی بەردەکەوێت، چونکە ئەوان بەدۆلار دەکڕن و بە دینار دەفرۆشن.

بەهەمەن قادر سەبارەت بەبڕی پێویستی بەزین وتی، لەهەرێمی کوردستان بۆ یەک ڕۆژ “٢٤ کاتژمێر” بڕی حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بۆ هەشت ملیۆن لیتر بەنزینمان پێویستە.

وتیشی، نرخی غاز لە ٤٥٠ دینارەوە بۆ ٤٢٥ دینار کەمی کردووە و ٢٥ دینار دابەزیووە.

 

وێنە؛ تیرۆریستێكی خۆکوژ لەم شارەی کوردستان دەستگیر کرا
پێشت وێنە؛ تیرۆریستێكی خۆکوژ لەم شارەی کوردستان دەستگیر کرا
نرخی زێڕ و دۆلار لە بازاڕەکانی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات
دواتر نرخی زێڕ و دۆلار لە بازاڕەکانی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات
ەیوەندیدار