گەریلایەك لە سنووری ماوەت شەهید بوو



 

یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان یەرەكە باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك شەهیدبوونی یەكێك لە گەریلاكانی لە هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركیادا لە شاخی ئاسۆسی سنووری شارۆچكەی ماوەت لە ناوچەی شارباژێڕ لە پارێزگەی سلێمانی ڕاگەیاند.

یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەكانی دەوڵەتی تورك لە 29ی ئۆكتۆبەری ڕابردوودا گەریلایەكیان لە ئاسۆسی ناوچەی شارباژێڕ شەهید بووە، ئەو گەریلایە لە ئەركی شۆڕشگێڕی خۆیدا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەو گەریلایە ناوی سیپان سلێمان حەسەنەو لە 2019 لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕیزەكانی گەریلاوە كردووە.

سنووری ئاسۆس لە شارباژێڕ لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا بووە و چەندین شەهیدی لێكەوتووەتەوە تەنانەت لە سڤیلەكانیش.

هەینی ڕابردوو لە هێرشێكی فڕۆكەكانی توركیادا لە گوندی زەروونی سنووری ئاسۆس هاووڵاتییەكی گوندی قامیش شەهیدبوو و پێنجی دیكەش بریندار بوون.

 

لە سلێمانی خۆپیشاندانە
پێشت لە سلێمانی خۆپیشاندانە
لە هەمواری یاسای حیجابەوە بۆ هەمواری دەستوور
دواتر لە هەمواری یاسای حیجابەوە بۆ هەمواری دەستوور
ەیوەندیدار