لە سلێمانی خۆپیشاندانە



لە سلێمانی خوێندكارانی زانكۆ دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە و بەرەو باڵەخانەی نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی كوردستان بەڕێكەوتن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 5\12\2022 خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە و بەرەو باڵەخانەی نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی كوردستان بەڕێكەوتن.

ئەو خوێندكارانە داوای دەرماڵە و كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پاڕاڵێڵ لە حكومەتی هەرێم دەكەن.

خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەشێكی زۆری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان  لەبەرامبەر پێنەدانی دەرماڵەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە خۆپیشاندان دەكەن و ناڕەزایی دەردەبڕن.

مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد
پێت مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد
گەریلایەك لە سنووری ماوەت شەهید بوو
دوات گەریلایەك لە سنووری ماوەت شەهید بوو
پەیوەندیدار