ئۆکراینا چەکێکی مەترسیداری لە دژی ڕوسیا بەکارهێنا



پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆدی ڕوسیا، ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ ڕایگەیاند سوپای ئۆکراینا بە بۆمبی هێشوویی هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکەیان.

گلادکۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆکراینا دوێنێ هێرشی جۆراوجۆری کردووەتە سەر ناوچەی بێلگۆرۆد. دەشڵێت، “سوپای ئۆکراینا لە ٢١ی تەمووزدا، بە سیستمی مووشەکهاوێژ لەڕێگەی بەکارهێنانی ٢١ مووشەک و سێ بۆمبی هێشووییەوە هێرشی کردووەتە سەر گوندی جوراڤلییێڤکای سەر بە ناوچەکە”.

گلادکۆڤ باسی لەوەکرد، ئۆکراینا هێرشی هەمەجۆری کردووەتە سەر گوندەکانی دیکە، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.

لایخۆیەوە ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پردی کریمیا ڕاستەوخۆ روسیا بە ئۆکرانیاوە دەبەستێت بەشێکی گرنگ و ئامانجی سەرەکی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیایە”.

زانیاری نوێ لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران ئاشکراكرا
پێشت زانیاری نوێ لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران ئاشکراكرا
“ئەوەی بەرامبەر سزاکەی شێروان بێدەنگبێت هاوبەشە لەو تاوانە”
دواتر “ئەوەی بەرامبەر سزاکەی شێروان بێدەنگبێت هاوبەشە لەو تاوانە”
ەیوەندیدار