ئەوانەی ناویان بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور گەڕاوەتەوە ئاگاداربن



فەرماندەیی ناوچەی سنووری یەک ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنور گەڕاوەتەوە، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ناوچەی سنووری یەک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە لیژنەی پێدانی فۆڕمی دامەزراندن ئامادە دەبێت و دواشدەکات، ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە یاخود کورتە نامەیان پێگەیشتووە سەردانیان بکەن.

ئەوەخراوەتەڕوو، لیژنەکە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ٥ی ئێوارە کارووباری هاوڵاتیان بەڕێدەکات و فۆڕمی دامەزراندن دابەش دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٣ی تەمووز ئەو کەسانەی ناویان بۆ پاسەوانی سنور تۆمارکردبوو ناوەکانیان گەڕایەوە و لەڕێگای کورتەنامەیەکەوە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاگادارکرانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ناوی سێ هەزار کەس گەڕاوەتەوە و لەو ژمارەیە تەنها ٩٠٠ کەسیان کوردن. ئەوە لەکاتێکدایە، لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق لینکی دامەزراندنی بۆ پاسەوانی سنوور چالاک کردوو ڕایگەیاند، سێ هەزار کەس وەک پاسەوانی سنوور دادەمەزرێن.

لەماوەی پێنج ڕۆژدا  نزیکەی ٢٠ کەس بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
پێشت لەماوەی پێنج ڕۆژدا نزیکەی ٢٠ کەس بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
ئەمڕۆ بەهای دۆلار و نرخی زێڕ چەندە؟
دواتر ئەمڕۆ بەهای دۆلار و نرخی زێڕ چەندە؟
پەیوەندیدار