لەماوەی پێنج ڕۆژدا نزیکەی ٢٠ کەس بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە



لە ماوەى پێنج ڕۆژى ڕابردوودا ١٦ کەس بە ڕووداوکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر تکا لە شۆفێران دەکات لە ڕێگەى کەمکردنەوەى خێراییەوە ژمارەى قوربانییەکان کەمبکەنەوە.

فازڵ حاجى، وته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانى “با ئەو ڕۆژ ژمێری مەرگە ڕابگرین” دەڵێت،”دوێنێ لە شارەزوور سێ قوربانی بەهۆی پێکدادانی دوو ئوتومبێل، پێرێ دوو قوربانی لە دەشتی هەریر بەهۆی فڕینی ئوتومبێلێک، بەسرپێرێ دوو قوربانی بەهۆی وەرگەڕانی ئوتومبێل لە سۆران، چوار ڕۆژ بەر لەئێستا چوار قوربانی لە زاخۆ، پێنج ڕۆژ بەر لەئێستا دوو قوربانی لە شەقامی ١٢٠ مەتری شاری هەولێر، کە هۆکاری هاوبەش لە هەموو ڕوداوەکان (تیژڕەوی) بوو، باتۆش نەبیت بە یەکێک لەو ژمارانە، تکایە قاچت بۆ چەند سانتیمەترێک لەسەر پایدەری بەنزینەکەت بەرز بکەوە، با سبەینێمان بێ قوربانی بێت”

هاوکات درەنگانى شەوی رابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی دارەتوو لە پارێزگاى هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. بەوەش لە ماوەى پێنج ڕۆژى ڕابردوودا ١٦ کەس بە ڕووداوکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداوە ئەمە جگەلە برینداربوونى دەیان کەسى دیکە.

کەشناسی فێنکترین و گەرمترین ناوچەی هەرێمی دەستنیشانکرد
پێشت کەشناسی فێنکترین و گەرمترین ناوچەی هەرێمی دەستنیشانکرد
ئەوانەی ناویان بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور گەڕاوەتەوە ئاگاداربن
دواتر ئەوانەی ناویان بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور گەڕاوەتەوە ئاگاداربن
ەیوەندیدار