خواردنگەیەک چوونەژوورەوەی پیاوان قەدەغەدەکات



سەمیرە محەمەدی ژنێکی ئەفغانی دانیشتووی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانە و بەهاوکاری هاوڕێکانی توانیویانە خواردنگەیەکی تایبەت بە خانمان بکەنەوە.ئەمەش یەکەمین خواردنگەی تایبەت بە خانمانە لە ئەفغانستان کرابێتەوە

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ڕادەستکردنی بە بزوتنەوەی تالیبان، بوارەکانی کارکردنی ژنان کەمیکرد سەرەڕای ئەوەی لەڕووی عادەت و دابونەریتی کۆمەڵایەتی ناوخۆییەوە خانمان هاوشێوەی پیاوان کارناکەن، بەڵام سەمیرە محەمەد و هاورێکانی توانیویانە گەورەترین خواردنگە لە ئەفغانستاندا بکەنەوە کە تەنها تایبەتە بە خانمان.

هەرچەندە چێشتخانەکان شوێن و جێگای تایبەت بە خێزانیان هەیە، بەڵام زۆربەی کات ئەو شوێنان زۆر تەسکن و بەربڵاو نین کە بە پەردە داپۆشراون و ڕێگە بە ژنان دەدرێت لەکاتەکانی ڕۆژدا و  لەگەڵ مێردەکانیان یان خوشک و براکانیان بچن بۆ چێشتخانەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشەکانی خێزانی چێشتخانە باوەکان ناتوانن ئاسوودەیی بۆ ژنان دابین بکەن چونکە هەموو کارمەندەکانیان پیاون، بەڵام ئەم چێشتخانەیە لەسەر دەرگاکەی چوونەأوورەوەکەی نوسراوە هاتنەأوورەوەی پیاوان قەدەغەیە و سەرجەمی کارمەندەکانی لە خانمان پێکهاتوون.

ئەمڕۆ بەهای دۆلار و نرخی زێڕ چەندە؟
پێشت ئەمڕۆ بەهای دۆلار و نرخی زێڕ چەندە؟
عێراق سووتەمەنی و نەوتی ساڵێک بۆ لوبنان دابین دەکات
دواتر عێراق سووتەمەنی و نەوتی ساڵێک بۆ لوبنان دابین دەکات
ەیوەندیدار