سوید وەبەرهێنان بە بەهای 7 ملیار دۆلار لە عێراق لەدەست دەدات



سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، سوید وەبەرهێنانەکانی بە بڕی ٧ ملیار دۆلار لە عێراق لەدەست دەدات.

تركی العتێبی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ڕایگەیاندووە، “دەرکردنی باڵیۆزی سوید لە بەغدا و داخستنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە بەگوێرەی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکە بوو، کە ڕێگە بە وڵاتی میواندار دەدات بڕیار بدات سەبارەت بە هەر پێشێلکاری و كێشەیەكی جددی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە عێراق هۆشداریدا لەوەی پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی دەستبەجێ دوای هەر تاوان و بێ‌ ڕێزییەك بەرامبەر بە قورئان یان ئاڵاكەی بكرێت.

هێمای بۆ ئەوەشکرد کە “سوید بە دووفاقی و پاڵپشتییەکەی بۆ سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز، کەرت و وەبەرهێنانە گرنگەکانی لەدەستدا، کە بە 7 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت لە بازاڕی عێراقدا، ئەمەش بەهۆی ڕەتکردنەوەی گەڕانەوەی کۆمپانیاکانی لە ماوەی کورتخایەندا دوای ئەو توڕەییە جەماوەرییە، کە تەنیا لە عێراقدا قەتیس نەبوو، بەڵکو لە جیهانی ئیسلامیدا هەیە”.

وتیشی، “ئاگادارکردنەوەی حکومەتی سوید لە تێچووی زۆری سووکایەتیکردن بە ئایینەکان و کتێبە ئیلاهییەکان بابەتێکی گرنگە لە پێناو ڕاگرتنی درۆی ئازادی بیروڕا، کە پارێزگاری بۆ هاوڕەگەزبازان دابین دەکات و ڕێگری لە هەر سەرپێچییەک دەکات بەرامبەریان، لە هەمان کاتدا ڕێگە بە سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز دەدات”.

ئەمریكا لەبارەی پارەی مووچە هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات
پێشت ئەمریكا لەبارەی پارەی مووچە هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات
گۆڕان هەوڵی ئاشتكردنەوەى عەبدوڵای مەلا نوری دەدات
دواتر گۆڕان هەوڵی ئاشتكردنەوەى عەبدوڵای مەلا نوری دەدات
ەیوەندیدار