سەعدی پیرە: حکومەتی تاک لایەنی تا دێگەڵە دەستی دەڕوات



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تانەی لەسەر شێوازی ئەنجامدانی پرۆسەکە هەیە و دەڵێت: “هەر لایەنێک بیەوێت لەهەرێمی کوردستان بەتەنها حکومەت بەڕێوەببات، حکومەتەکەی هەتا دێگەڵەیە “.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی (کەناڵی گەلی کوردستان)دا ڕایگەیاند، هەر لایەنێک بیەوێت لەهەرێمی کوردستان بەتەنها حکومەت بەڕێوەببات، حکومەتەکەی هەتا دێگەڵەیە، چونکە جوگرافیای وڵاتەکەم و نەخشە سیاسییەکەی و هەستیاری پرۆسەکەشم لەلایەنی یەکێتی و پارتییەوە لەبەرچاوە، بۆشم روون بووەتەوە کە لەکاتی بوونی دوو ئیدارە و یەک ئیدارە پێکەوە ئیشکردنی یەکێتی و پارتی ئەڵتەرنەتیڤی نییە، ئێمە و پارتی دوو حزبی منافسین دووژمنی یەکتری نین.

ڕاشیگەیاند، ناکرێت پارتی پێی وابێت حزبی حاکمە، پێموایە ئەم بارودۆخە پێویستە چارەسەربکرێت و هەوڵبدەین زەمینەیەک سازبکەین خەڵک بتوانێت لە زاخۆوە هەتا خانەقین مافی خۆکاندیدکردن و چالاکی هەبێت، دەبێت دەنگە ناسازەکان بکوژێنینەوە و بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکەین، چونکە ئێمە هەڕەشەمان لەسەرە و وڵاتانی دەورووبەر بە درۆن هێرشمان دەکەنە سەر.

وتیشی:”لەکۆبوونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی توڕەبوونەکەی سەرۆک بافڵ-م پێ لەجێی خۆی بوو، چونکە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆرێک بابەتی خستەلاوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەش بووەوە لەپێناو گەیشتن بەدەرئەنجامێکی باش، هەروەها مەرکەزیەتی پارتی ئەوەنە لاواز نییە هەرکەسێک هەڵسێت قسە بکات، بەتایبەت لەبارودۆخێکی لەجۆرە هەستیارەدا”.

پیرە ئاماژەی بەوەشکرد:”مەسەلەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی بۆ ئێمە گرنگن، پێویستە بە ئەمانەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەجۆرێک ئامانجیان پارێزگاری لەهەرێم و دژایەتیکردنی دەستێوەردانەکانی دەرەوە و بردنی هەرێم بەرەو کەنارێکی ئارام بێت”.

سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی وتی: “کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی بەردەوام دەبن و بابەتەکانی کە گفتووگۆی لەسەر دەکرێت ناگۆڕێت و یەکێتی وەک حزبێکی سیاسی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تانەی لەسەر شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە هەیە”.

كارەبای چەند شوێنێكی دیكەی سلێمانی بوو بە 24 كاتژمێری
پێشت كارەبای چەند شوێنێكی دیكەی سلێمانی بوو بە 24 كاتژمێری
بوومەلەرزە ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزە ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار