شاندی هەرێم کارەکانی لەبەغدا تەواوکرد و دەگەڕێنەوە هەرێم



شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ،سەرجەم مەحزەرەکانمان لە بابەتی خەرجی نەوت و داهات ، بەنوسراو داتا داوەتە دەست حکومەتی عێراق و پێویستە لەسەریان تەمویلی حکومەتی هەرێم بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان، کەماوەی چەند ڕۆژێکە سەردانی بەغدای کردووە، لەبارەی کۆی شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق کارەکانی تەواو کرد، و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری لەسەر کۆی پرۆسەی دانیشتنەکان خستەروو.

شاندەکە ڕایگەیەند، ماوەی پێنج ڕۆژە شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆبوونەوەداین، وئامادەییان دەربڕیوە تاوەکو پابەند بن بە سەرجەم یاساکانی دەستووری عێراق و لە هەفتەی داهاتووەوە پابەندی ئەو رێنماییانە دەبن کە لە بڕگەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێم لە بودجە دیاری کراوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند بۆ مووچەی مانگی شەش داوای تەمویلی بەپەلەمان کردووە، دەبێت پارەی مووچە بگات و حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات، ئێمە لەسەر پرۆژەکان پرۆپۆزەڵمان ئامادەکردووە و کۆبونەوەی باشمان کردووە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان ،و شایستە داراییەکانیان بەشیوەیەکی دادپەروەرانە.

لەبارەی دواکەوتنی مووچە ،شاندەکە وتی” ئەم دواکەوتنە لەئەستۆی ئێمە نییە، ئیلتزامی قانونی لەسەر عێراقە و سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتو بڕیاری پێویست دەدات و تەمویلی هەرێم دەکرێت “.

لە بارەی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی حکومەتی ناوەندییان ئاگادارکردووەتەوە کە لە هەفتەی داهاتووەوە حکومەتی هەرێم ئامادە دەبێت سەرجەم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکات.

ئەوەشیان ئاشکرا کرد، داوایان لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق کردووە لە هەفتەی داهاتوو دەست بە کاری وردبینی بکرێت و لە ئەمساڵدا لە رێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانەوە دەبێت هەموو شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بنێردێت ، و لیژنەیەک لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا پێکهێندراوە و لە ماوەی مانگێکدا پاکسازی بۆ شەش مانگی رابردوو دەکرێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، لە یاسای بودجە هاتووە کە دەبێت هەرێم نەوت رادەستی حکومەتی بەغدا بکات و لە رێکەوتی ٢٥ی حوزەیرانەوە رۆژانە ٥٠ بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا کراوە و لە ماوەی داهاتوودا رێژەکە بەرزدەکرێتەوە.

 

لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا کەسێک کوژرا
پێشت لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا کەسێک کوژرا
ئەو بانکانەی دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە دەتوانن بەدراوی تر مامەڵە بکەن
دواتر ئەو بانکانەی دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە دەتوانن بەدراوی تر مامەڵە بکەن
پەیوەندیدار