حکومەتی سوید وەڵامی عێراقی دایەوە



بەهۆی سوتاندنی باڵەخانەکەیان لە بەغداد لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدرەوە وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر دووبارە پەسەندکردنەوەی داوای ئەوکەسەی پێشتر قورئانی پیرۆزی سوتاندبوو، حکومەتی سویدا ڕایگەیاند عێراق شکستی هێناوە لەپاراستنی ناوەندە دیبلۆماسییەکاندا.

توبیاس بیلستروم وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان لە بەغداد بەهیچ شێوەیەک قەبوڵ کراو نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق شکستی هێناوە لە پراستنی ناوەندە دیبلۆماسییەکان  لە وڵاتەکەیدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردەوە لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە،م لایخۆیانەوە خۆپیشاندەران هۆکاری ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ڕێگەدانی سوید بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆحڵمی پایتەختی سوید.

هاوکات، حکومەتی عێراق هێە ئەمنییەکان و لایەنە پویوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بەخێرایی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەن و ئەنجامدەر و تۆمەتبارانی کارەکە دەستگیر بکرێن

لایخۆیەوە موقتەدا سەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی سوید دژێتی خۆی بۆ ئیسلام ڕاگەیاند هاوکات دژێتی خۆی بۆ عێراق ڕاگەیاند کاتێک ڕێگایدا بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق”.

سەدر باسی لەوەشکردووە، “من، چاوەڕێی وەڵامێکی فەرمی دەکەم پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێک بنێم و، ئەگەر بەڕاستی ئاڵای عێراق سووتێنرا، ئەوا نابێت حکومەت تەنیا بە سەرکۆنە بووەستێت، چونکە ئەوە نیشانەی بێدەنگی و لاوازییە”. دەشڵێت “نابێت لەبەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز، تەورات و ئینجیل بسووتێنرێن، بەڵکو دەبێت گەلانی جیهان داکۆکی لێ بکەن”.

حکومەتی عێراق بۆ سوید: سووتاندنی قورئان دووبارە بێتەوە پەیوەندییەکانمان دەپچڕێنین
پێشت حکومەتی عێراق بۆ سوید: سووتاندنی قورئان دووبارە بێتەوە پەیوەندییەکانمان دەپچڕێنین
ئەمریکا فڕۆکەی F16 و F35 دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دواتر ئەمریکا فڕۆکەی F16 و F35 دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ەیوەندیدار