لایەنگرانی موقتەدا سەدر باڵیۆزخانەی سویدیان سووتاند



بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتاندیان.

لایەنگرانی سەدر بە پاساوی کاردانەوە لە دژی بێڕێزیکردن بەرامبەر بە قورئان لە سوید چوونە سەر باڵیۆزخانەکە کە سەرەتای ئەم مانگە لە لایەن هاووڵاتییەکی عێراقییەوە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید سووتێندرا.

دوای ئەوەی لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید، کارمەندەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتیان گوازراوە بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق کارەکەی لایەنگرانی سەدری ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، هەموو جۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەر دیپلۆماتکار و کارمەندە نێودەوڵەتییەکان ئیدانە دەکەین.

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ئەمریکا مامەڵەکردنی بە دۆلار لە ١٤ بانکی عێراق قەدەغە کرد
دواتر ئەمریکا مامەڵەکردنی بە دۆلار لە ١٤ بانکی عێراق قەدەغە کرد
ەیوەندیدار