بانكێكی ئیسلامی پێشینەی خانووبەرە دەدات بە فەرمانبەران



بانكی نەهرەینی ئیسلامی بڕیاریدا بە پێدانی پێشینەی خانووبەرە بە هاووڵاتیان بە سیستمی “مرابحە” و بۆ ماوەی 15 ساڵ.

بانكی نەهرەینی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو فەرمانبەرانی سیستمی وەرگرتنی مووچەیان لەڕێگەی بانكەكەمانەوە نییە دەتوانن پێشینەی خانووبەرە بە بڕی 100 ملیۆن دینار وەربگرن.

ڕاشیگەیاندووە، پێشینەكە بە ماوەی 15 ساڵ وەردەگیرێتەوە و بۆ هەر ساڵێك 3%ی قازانجی بە سیستمی “مرابحە” دەخرێتەسەر.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو كەسەی پێشینەكە وەردەگرێت دەبێت كەفیلێك یان دووان پێشكەش بكات، كە مووچەكەی دوو هێندەی قیستی مانگانە بێت.

جەختیشی كردۆتەوە، وەرگرتنەوەی قیستەكان لە مانگێك دوای بەناوكردنی موڵكەكە بەناوی كەسەكەوە دەستپێدەكات.

عەلی باپیر: کوردستان بەهۆی حوکمڕانی سەقەت و خراپەوە پڕکراوە لە ستەم و گەندەڵی
پێشت عەلی باپیر: کوردستان بەهۆی حوکمڕانی سەقەت و خراپەوە پڕکراوە لە ستەم و گەندەڵی
عێراق یەدەگی نەوتی بەرزبۆتەوە و پلەیەکی باشی هەیە
دواتر عێراق یەدەگی نەوتی بەرزبۆتەوە و پلەیەکی باشی هەیە
ەیوەندیدار