ئاسایشی هەولێر: شەڕەکەی شەقامی ٦٠ مەتری لە نێوان زاوا و خەزوردا بووە



ئاسایشی هەولێر دوو کەسی لەو چەکدارانە دەستگیرکرد کە شەوی ڕابردوو لە هاووڵاتییەکیان دا و دەشڵێت، کێشەکە لە نێوان زاوا و خەزوردا بووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیەک لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر دەستگیرکران.

ڕوونیشیکردەوە، دوای بەدواداچوون دەرکەوت هۆکاری شەڕەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە لە نێوان زاوا خەزور.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو لەو تۆمەتبارانە بە ناوەکانی (م ،ك ، أ) و (أ، ك ، أ) ڕووبەڕووی یاسا كرانه و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم.

ئەم وەزارەتە دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند
پێشت ئەم وەزارەتە دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند
هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر ئاشکرابوو
دواتر هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر ئاشکرابوو
ەیوەندیدار