بەڕێوەبەرایەتییەك زیاتر لە ٢٠ هەلی کار ڕادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتى کارەباى ڕاپەڕین ٢٣ هەلی کاری ڕاگەیاند و پێشکەشکردنی داواکاریش بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێت.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راپەڕین ڕایگەیاند، ئاگادارى هاوڵاتیانی ناو شاری ڕانیە دەکەینەوە کە بەڕیوەبەرایەتى گشتى کارەباى ڕاپەڕین، پێویستى به‌ ٢٣ ژمێرکار (عداد)ى کارەبا هەیە بۆ بەشی فرۆشتنى وزەى کارەباى ڕانیە، بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە.

ڕوونیشیکردەوە، هەر کەسێك خوازیارە دەتوانێت لەمڕۆوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ فۆڕم پێشکەش بکات.

راشیگەیاند، ئەو کەسانەی فۆرمەکە پڕ دەکەنەوە، پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدا بێت:

١-پێویستە تەمەنی لە نێوان (٢٠) ساڵ بۆ (٤٠) ساڵ بێت.

٢-دانیشتوی ناو شاری ڕانیە (سەنتەری قەزای ڕانیە )بێت.

٣-لانی کەم هەڵگری بڕوانامەی ئامەدەی بێت.

٤-ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ ئەم کارە پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی مووچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار .کەمتر نەبێت یاخوود دەبێت دوو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە

٦-یەکێک لە مەرجەکانی تری وەرگرتن ئەوەیە کە ڕازی بێت تا ساڵێک واز لە کارەکە نەهێنێت.

٧-کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینەی خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت.

٨-ئەم کارە بۆ حکومەت ئەنجام دەدرێت بە شێوەی ڕۆژانەیە و کرێی هەر ڕۆژێک بە پێی ڕێنماییە بەرکارەکان لە ئێستادا(٢٥،٠٠٠)بیست و پێنج هەزار دینارە کە لای زۆرەکەی بڕی (٣٧٥،٠٠٠)دینار دەبێت لە مانگێکدا بە مەرجێک لە (١٥) ڕۆژ کەمتر کاری نەکردبێت لە مانگێکدا، وە هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت. بەڕێوبەرایەتی لای سەرەوە هیچ ئۆتۆمبێل یان ئامرازێکی گواستنەوە دابین ناکات بۆیان.

٩-ئەو کارمەندانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە سەرەتا ڕاهێنانیان پێدەکرێت.

١٠-کارمەندانی وەرگیراو پێویستە لایەنی کەم پارەی (٪٨٠)ی ئەو پسولانەی پێیان دەدرێت کۆ بکەنەوە لە ماوەی بۆیان دیاریکراوە وە خۆیان بەرپرس دەبن لێی تا تەسلیمی دەکەن بە بەڕێوبەرایەتی، وە بۆ ئەو هاوبەشانەی پارەکەیان وەرنەگیراوە پێویستە ڕاپۆرت پێشکەشبکەن بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکەی.

١١-نابێت لە کاتی بەیانیاندا هیچ کارێک ئەنجام بدات.

بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە کلیك لێرە بکە:

 

پلەکانی گەرما لەم وڵاتە ٥٢ پلەی سیلیزی تێپەڕاند
پێشت پلەکانی گەرما لەم وڵاتە ٥٢ پلەی سیلیزی تێپەڕاند
یاسای نەوت و گاز ڕادەستی ئەنجوومەنی شورا کرا
دواتر یاسای نەوت و گاز ڕادەستی ئەنجوومەنی شورا کرا
ەیوەندیدار