وەزارەتی پەروەردە دەوامی خوێندنگاکانی کەمکردەوە


وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند رۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن دەبێتە پشووی فەرمی

د.ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆساڵی نوێی خوێندن ڕۆژانی شەممان دەبێتە پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن ،و لەڕۆژانی داهاتوودا زانیاری وورد لەسەر ئەو بابەتە و بەشەوانەکان بلاودەکرێتەوە.

د.ئالان ئەوەشی خستەروو ، دوای لێکۆلێنەوەیەکی ورد و بەرنامەداڕێژی و بەپلان توانیمان بگەینە ئەو دەرئەنجامە ، کەئەمەش چەند سوودێکی هەیە هەم بۆ مامۆستایان و هەم بۆ قوتابیان و خانەوادەکانیان،

ئالان حەمەسەعید باسی لەوەشکرد :بەپێی ئەم سیستمە نوێیە مامۆستایان تاڕادەیەکی زۆر سودمەند دەبن و دەوامیان هاوتا دەبێتەوە،بەڕێژەیەکی باش ئەو جیاوازییە نامێنێ کە مامۆستایەک ماندوو مامۆستایەک کەمتر ئەرکی لەسەرشان بێت.

لەبارەی دەوامی مامۆستایان لەدەرەوەی شارەکان وەزیری پەروەردە وتی:  مامۆستایان لەدەرەوەی شار سودمەندی ئەم بڕیارەن چونکە لەبری ئەوەی شەش ڕۆژ هاتووچۆ بکەن ٥ ڕۆژ هاتووچۆ دەکەن .

لەبەشێکی تری قسەکانیدا د.ئالان ڕایگەیاند  ڕۆژانی شەممان بۆ تاقیکردنەوەی وەرزەکان یان چالاکی و ڤیستیڤاڵی قوتابخانەکان سوودی لێوەردەگیرێت پاشان چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ سەرجەم قوتابخانەکان بڵاودەکرێتەوە ،

لەبارەی دەوامی فەرمی خوێندنگەکان وەزیری پەروەردە ڕوونیکردەوە کە لەڕۆژی 13 ی 9 ی 2023 دەرگای قوتابخانەکان و سەرجەم ناوەندە پەروەردەییەکان دەکرێنەوە، بەڵام ڕۆژانی (13 و 14 ) هیچ وانەیەک ناخوێنرێت، بەڵکو لەڕۆژی 17 مانگی نۆ وە یەکەم ڕۆژی خوێندنی وانەکان دەبێت، و دواتر زانیاری و پڕۆگرامەکان بەسەرجەم پەروەردەکان دەگات.

حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران یەكەم هەنگاوی گرتەبەر
پێشت حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران یەكەم هەنگاوی گرتەبەر
ئێران رێوشوێن بەرامبەر ئەو ژنانە دەگرێتەبەر کە یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ پێشێل دەکەن
دواتر ئێران رێوشوێن بەرامبەر ئەو ژنانە دەگرێتەبەر کە یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ پێشێل دەکەن
پەیوەندیدار