بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە ئالاسکای هەژاند



لە ویلایەتی ئالاسکا باکووری رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە روویدا و هۆشداری روودانی تسۆنامی دەدرێت.

ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا رایگەیاند کە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەگوڕی ٧،٢ پلە لە نیمچەدوورگەی ئالاسکا روویداوە، ٩٨ کیلۆمەتر لە شاری ساند پۆینت-ەوە دووربووە.

ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٣٢،٦ کیلۆمەتر روویداوە.

دوای روودانی بوومەلەرزەکە هۆشداری درا لە بارەی روودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی.

ئێران سێ هاووڵاتی لە پێنجوێن بریندارکرد و ١٥٠ دۆنم پوش و پاوانی سووتاند
پێشت ئێران سێ هاووڵاتی لە پێنجوێن بریندارکرد و ١٥٠ دۆنم پوش و پاوانی سووتاند
لە هەولێر و سلێمانی دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی
دواتر لە هەولێر و سلێمانی دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی
ەیوەندیدار