ئێران سێ هاووڵاتی لە پێنجوێن بریندارکرد و ١٥٠ دۆنم پوش و پاوانی سووتاند



بە هۆی تەقەی سەربازانی ئێرانەوە، زیاتر لە ١٥٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی لە سنووری قەزای پێنجوێن سووتا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێک لە کوێستانەکانی گوندی مڕانی سەر بە ناحیەی گەرمك کەوتەوە.

ڕوونیشیکردەوە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ١٥٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە تەقەی سەربازانی ئێرانی بووە کە لەسنوری ئێرانەوە تەقەیان کردووە و سێ هاووڵاتیشیان بریندار کردووە.

سەعدی پیرە: ئەگەر پارتی فەزڵی مونا قەهوەچی بدات بەسەر یەکێتیدا، یەکێتیش لە شوێنی دیکەوە ئازاری پارتی دەدات
پێشت سەعدی پیرە: ئەگەر پارتی فەزڵی مونا قەهوەچی بدات بەسەر یەکێتیدا، یەکێتیش لە شوێنی دیکەوە ئازاری پارتی دەدات
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە ئالاسکای هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٢ پلە ئالاسکای هەژاند
ەیوەندیدار